Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:45

شاندێکی ژاپۆنی بۆ سەرۆکی حکوومەت: دەرفەتێکی زۆر بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد، شاندەکە جەختیان کردەوە کە دەرفەتێکی زۆر بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی 06ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد کە لە کانسوکی ناگائۆکا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێکهاتبوو.

سەرۆکی حکوومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ژاپۆنی بۆ هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بەوە دا کە ئەزموونی ناوازەی ژاپۆن، شایەنی سوود لێ وەرگرتنە بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی و پێگەیاندنی نەوەی نوێ لەسەر داهێنان و ئافراندن کە لەمبارەیەوە، ئەزموونی ژاپۆن مایەی پێزانین و سەرسامییە و دەکرێ زۆر سوودبەخش بێت.

شاندی ژاپۆنی جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە ڕووی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدا زۆر پێشکەوتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و خوێندن و پیشەسازی ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.