Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:36

بەنداوێکی دیکە لە دهۆک تەواو دەکرێت و 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەنداوێکی دیکە لە دهۆک تەواو دەکرێت و شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە

لە ڕاگەیەنراوێک فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: پڕۆژەى بەنداوی گەلیی بەنداوا لە قەزاى سیمێل دەستی بەکار کردەوە و وەکو دووەم بەنداوی بچووک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک تەواو دەکرێت.

فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، لەبارەی پڕۆژەکەوە باسی لەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە لە دواى بەنداوى خنس لە دهۆک، بە گوژمەى 7 ملیار دینار لەسەر بودجەى حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، ئاماژەی بەوە دا کە کارکردن لە بەنداوەکە لە ساڵی 2015ـەوە وەستابوو کە نزیکەى 37%ى تەواو بووە. ئێستا بەنداوەکە لەلایەن فەرمانگەى ئەندازەى پڕۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک کارى لەسەر دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی نزیکەى 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆى دەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.