Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:36

ئەو باندەی هەوڵی دابوو لەڕێگەی ئافرەت و کچی نەوجەوانەوە ماددەی هۆشبەر بڵاو بکاتەوە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

سێ گرووپی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کران، یەکێک لەو گرووپانە هەوڵی  داوە لەڕێگەی ئافرەت و کچی نەوجەوانەوە ماددەی هۆشبەر بڵاو بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند: تیمەکانمان دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری ڕێکارەیاساییەکان، لە ڕۆژانی 4 و 5ـی ئەم مانگە، سێ گرووپی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکانیان دەستگیر  کردووە کە پێکهاتوون لە 10 کەس.

ڕاشیگەیاند: یەکێک لەم گرووپانە هەوڵیانداوە ئافرەت و کچی نەوجەوان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوە و تووشکردنی کەسانی دیکە بەم ماددە مەترسیدارە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەش دا کە تەواوی دەستگیرکراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.