به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دوو حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون كه هاوسه‌ری یه‌كترن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دهۆك خه‌وێنراون، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌گڤان سلێمان دۆسكی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری دهۆك ڕایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دوو نه‌خۆش كه هاوسه‌ری یه‌كترن، هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه گومانی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونیان لێ ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان له‌سه‌ر جه‌سته‌دا هه‌یه، بۆیه هه‌رزوو له ژوورێكی تایبه‌ت كه‌ره‌نتین و خه‌وێنران و هه‌روه‌ها ده‌ست كرا به پێدانی چاره‌سه‌رییه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، به‌داخه‌وه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا گه‌نجه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی باشیكه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، پیشه‌ی به‌خێوكردنی چێڵ و مانگا بووه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی نه‌خۆشی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی گوتی: نه‌خۆشه‌كه‌ی تر كه هاوسه‌ری ئه‌و گه‌نجه‌یه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا، باری ته‌دروستی باش و جێگیره، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه گومان ده‌كرێت تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بووبێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له جه‌سته‌یدا هه‌یه.
سه‌گڤان سلێمان دۆسكی گوتیشی: پشكنین بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشه‌كه كراوه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی كه هێشتا له ژیاندا ماوه، پشكنینه‌كان بۆ به‌غدا ڕه‌وان كراون، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و بڕیاره له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجامه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگای دهۆك سنووری له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق هه‌یه و كه‌مپی ئاواره‌كانی لێیه و چه‌ندان خه‌ڵكی په‌نابه‌ریشی تێدا ده‌ژی، بۆیه گومان ده‌كرێ هه‌ندێ حاڵه‌تی گوماناوی تای خوێنبه‌ربوون له‌وێ و له‌وێ هه‌بێت، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كان به‌و شێوه‌یه نییه كه ببێته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكه.
سه‌گڤان سلێمان دۆسكی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا حاڵته‌كان له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زۆر و به‌ربڵاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.