فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ته‌رمێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا توانرا چه‌ند ته‌رمێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له وادی شا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك بدۆزرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمه‌كان به‌ر له دوو رۆژ له‌لایه‌ن بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كرابوونه ئامانج و له‌نێو برابوون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌شی دا كه جگه له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، چه‌ندان كه‌لوپه‌ل و پاشماوه‌ی چه‌كداره‌كانیش له شوێنی بۆردومانه‌كه دۆزرانه‌وه كه خۆی له چه‌ندان چه‌كی سووك و مامناوه‌ند و مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوه‌ن ده‌بینێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.