Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:32

دوو تۆمەتبار لە ئەنبار هاووڵاتییەکیان کوشتبوو لە هەولێر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لە قەزای حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار کەسێکیان کوشتبوو، پاشان ڕایانکردبوو لە هەولێر دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیماریمان پێگەیشت کە دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک داوا کراون لەلایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی (حەدیسە)ـی سەر بە پارێزگای ئەنبار، تۆمەتبارەکان هەڵاتوون بەرەو هەرێمی کوردستان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوونە، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، دەستمان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵينەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبارەکان.

ڕاشیگەیاند: لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ توانیمان لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر، هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ع.ئـ.ب) و (ح.ئـ.ب) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکەین و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، چەکی جۆری (دەمانچە)ـیان لابوو.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.