Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:45

سەرۆکی ئەرکان بۆ فەرماندەی پشتیوانی یەک: بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئەفسەر و پێشمەرگەکان خۆشحاڵم

کوردستان TV
100%

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە، سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵی خۆی نیشان دا کە توانا و ئاستی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەکانی پشتیوانی لەڕێگەی مەشقەکانیان بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ 06ـی 06ـی 2023 فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

وەزارەتی پێشمەرگەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند: لەو دیدارەدا گفتوگۆ دەربارەی خول و مەشق و ڕاهێنانە تایبەتەکانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک کرا، سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە توانا و ئاستی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەکانی پشتیوانی لەڕێگەی مەشقەکانیان بەرزبووەتەوە و گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر باش.

ڕاشیگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی بەرنامە و پلانی مەشقی ساڵانە هەوڵ دەدات زۆرترین پێشمەرگە بەشداری خولە جۆراوجۆرەکان بکات.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دراوە کە لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک تیشکی خستەسەر پلانی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوو گوتی: مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام دەبێتە هۆکاری نوێبوونەوەی هێزەکانیان و پێشمەرگە ئامادەییە بۆ نوێگەری و کرانەوە بە ڕووی پێشکەوتنەکانی زانستی سەربازی لەم پێناوەشدا بەردەوامی بە پڕۆسەی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانمان دەدەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.