وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە وەزیری دارایی گۆڕانکاریی لە پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دابێت و جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر بودجه بەم گۆڕانکارییانەوه پەسەند بکرێت تانەی لێدەدەین.
ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی 06ـی 2023 وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووتەوە و دەگوترێت (وەزیری دارایی گۆڕانکارییەکانی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 ئەنجام دابێت)، کە لەلایەن لێژنەی داراییەوە ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە کە وەزیری دارایی گرنگی بە داکۆکیکردن لە تەواوی ئەو بڕگانە دەدات کە لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتووە، هەروەها ئەگەر بەم گۆڕانکارییانە پەسەند بکرێت، تەیف سامی تانەی لێدەدات.
لە ڕاگەیەنراوەکە وەزیری دارایی جەختی کردۆتەوە کە ئەوەی حکوومەت ئامادەی کردووە بەپێی لێکۆڵینەوەی پێویستی وەزارەت و قایمقامییەتەکان بووە و بۆ جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکان و دیدگە و بەرنامەی حکوومەت، هەر گۆڕانکارییەکیش دەبێتە ڕێگر لە بەردەم خەرجکردنی پێداویستییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.