شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد كه سبه‌ی چوارشه‌م له هه‌ندێ شوێن و كاتی نادیاردا له شاری هه‌ولێر تاوه‌باران و بارانی به‌خوڕ ببارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئێستا ھەورەبروسکەی زیاتر لە ناوچەکانی باشووری ھەولێر و مووسڵ چالاکبووە و پێشبینی ده‌كرێ لە ماوەیەکی کەمی داھاتوودا سەنتەری ھەردوو پارێزگاکە بگرێتەوە، هه‌روه‌ها لە ھەندێ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش ھەورەبروسکە و تاوەباران بەردەوامی ھەیە .
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كان بۆ سبه‌ی چوارشه‌م، ئاراس جه‌بار گوتی: بۆ سبەی ئەگەرەکان زیاترە بۆ بارانبارین و چالاکبوونی ھەورەبروسکە و ئەگەریش ھەیە تاوەبارانی بەخوڕ ببارێت لە شوێن و کاتی نادیاردا.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سەرجەم ئەم حاڵەتانەی لە ئێستادا ھەیە، نیشانەیەکی روونە بۆ ئه‌وه‌ی كه وەرزی پایزمان نمونەیی و پر شەپۆلی باران ده‌بێت و بە زووییش باران دەست پێ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.