Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:06

ئه‌مشه‌و تا به‌یانی به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و تا به‌یانی به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خه‌ن.

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و تاکو کاتژمێر 7ی بەیانی به‌ناچاری به‌شێك له‌ ڕێره‌وه‌كانی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌و به‌شانه‌ی شه‌قامه‌كه‌ كه‌ داده‌خرێن، هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌نێوان ترافیکلایتی دارایی تاکو بەرزەپردی عینکاوە ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌شی ئاماژه‌ی دا كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌ كار هێلكاری بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له‌ شوفێران و هاووڵاتییان كرد هاوکاری تیمەکان بن و بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتوچۆی فسفۆرەکان ڕێڕەو بگۆڕن، چونكه‌ کارکردن بۆخزمەتی ئه‌وانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.