Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:23

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران ببارێت و هه‌وره‌بروسكه‌ش دروست ببێت.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی كوردستان نیمچەهەور بێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمەباران و بروسک لە ناوچەى جیاجیاكان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و ڕۆژئاوای هەرێم.

كه‌شناسی هه‌روه‌ها بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:-

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ (لە بەشى ڕۆژئاوای شارەکە ڕیژەیەکى زیاتر باران باریوه‌)

پیرمام 0.3 ملم

شەمامک 0.1 ملم

حاجى ئۆمەران 0.4 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.