Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:43

هەواڵێکی خۆش بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتیی لە زانکۆکان بۆ قوتابییان دەڕەخسێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی 06ـی 2023 د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبووانى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون، کۆبوونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بە بەشدارى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ و بەڕێوەبەرى تۆمارى سەرجەم زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوە چوو، لەمبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا پلان و بەرنامەکانى وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنى قوتابییان و گواستنەوەو دابەزین بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هەروەک چەند بابەتێکى گرنگ و پەیوەست بە شێوازى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان خرایەڕوو و بەرنامەى پێویستیان لەبارەوە بۆ دانرا.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکە وەزیری خوێندنی باڵای باسی لەوە کرد کە ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دانانى میکانیزم و پلانى وەرگرتنە بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک هاوتەریب بێت بۆ سودى دەرچووان و پێداویستیەکانى بازاڕى کار، بۆ ئەمەش ئاماژەی بەوە دا کە بۆ یەکەمجار لە مێژووى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان بکەین و هەلى گونجاوى خوێندن لە زانکۆ حکوومییەکان بۆ دەرچووان بڕەخسێنین و لانى کەمى ڕەنگدانەوەى دادپەروەرى و شەفافیەت و یەکسانى بێت لەنێوان کوڕان و کچانى هەرێمەکەمان.

د. ئارام محمد قادر دوپاتیشی کردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى قوتابییانى لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، بۆ ئەمەش بە زانکۆکانى ڕاگەیاند: بەهەمان ڕۆحیەتى ساڵانى پێشوو و بەڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچووانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان دەڕەخسێنین، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوکار و پاڵپشتى زانکۆکان دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا کە لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتى گشتىی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن و بەڕێوەبەرى ئامار و بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتیی زانکۆکان، گفتوگۆ لەبارەى شێواز و بابەتەکانى تایبەت بە وەرگرتن بۆ ساڵى نوێى خوێندن کرا و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.