په‌یمانگه‌ی جیۆفیزیایی رۆمانیا ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر له وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه.
په‌یمانگه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كاتژێر 20:26 (به‌كاتی رۆمانیا) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.2 پله‌ی ڕێخته‌ر له پارێزگای ئاراد له رۆژئاوای رۆمانیا ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه 15 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌وییه‌وه بووه، به‌هۆی بههێزییهكهشی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پارێزگای ئاراد، هاووڵاتییانی پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ستیان پێ كردووه و ترسیان لێ نیشتووه.
لای خۆیه‌وه وڵاتی هه‌نگاریا جه‌ختی كرده‌وه كه هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی سنووریش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی رۆمانیا تا ئێستا بوونی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.