بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە میانی دیدارێكی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە لە ڕیاز، باسیان لە پرسی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی سعوودییە و ئیسرائیل كردووە.
ئامانجی سەردانەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ڕیاز بووەو تاوتوێ چەند پرسێك كراوە لەوانە: مەلەفی ئێران، نرخی نەوت، ئاسایشی ناوچەكە، و ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەریی چینی و ڕووسیا لە ناوچەكەدا.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی ئەمریكی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بلینكن و بن سەلمان وتووێژێكی "كراوە و ڕاشكاوانە"یان ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی هەمەلایەنەی دوولایەنەیان كردووە، وەك ئەگەری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعوودییەو و ئیسرائیل، هاوكات ڕێككەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەسەر پرسی ئاساییكردنەوە، پرسەكانی یەمەن، سوودان و مافەكانی مرۆڤ.
ئەو بەرپرسە ئەمریكییە پشتڕاستی كردەوە كە بلینكن پرسەكانی مافی مرۆڤی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە وروژاندووە.
لەرێگای ئەمریكاوە پەیوەندییەكانی نێوان سعوودییە و ئیسرائیل ئاسایی دەبێتەوە ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.