بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە...
ئەمڕۆچوار شەممە 7– 6 - 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت ، لەناوچە شاخاوییەكان هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10-15 )كم /ك.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 8– 6- 2023
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ كات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . لە هەندێ ناوچە بە یەك پلە بەرزدەبێتەوە .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 15 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی :37 پلەی سیلیزی
دهۆك :37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 7 - 06 - 2023
كەشناسی: ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.