ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، چەند تەوەرەیەك دەخرێنە ڕوو: تەوەرەی یەكەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵانی 2023 – 2024-2025 ، بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لە تەوەرەی دووەمدا، داڕشتنی كۆدی بیناسازی لە هەرێمی كوردستان و ڕێنماییی نوێی وەزارەتی شارەوانی بۆ پلانسازی و تۆماركردنی ئەلیكترۆنیی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.
تەوەرەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دیاردەكانی سیمكارتی بێخاوەن، ئۆتۆمبیلی تۆمارنەكراو و چەكی بێمۆڵەت.
لە تەوەرەی چوارەمدا بابەتی دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان لە دەرەوەی شارەكان و بەرگرتن و لابردنی زێدەڕۆییەكان دەخرێتە ڕوو.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.