Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:30

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان ‏كرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/6/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ  نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ‏ئازه‌ربايجان له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان، بيروڕاى گۆڕييه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ‏ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏و ڕێكاری‌ پێویست كرا كه‌ پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربايجان له‌ ميونشن بڕيارى لێ ‏درابوو.‏

سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر ‏بانگهێشتى فه‌رميى  سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.