Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:35

پارێزگاری دیوانیه‌: هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه‌ شارێكی زیندووه‌و جیدیه‌تی تێدایه‌

کوردستان TV
100%


  ئەمڕۆ چوارشەممە رێكه‌وتی 7_6_2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ زوهێر شه‌علان پارێزگاری دیوانیه‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پارێزگاری دیوانیه‌ خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له‌ هه‌ر سه‌ردانێكیاندا گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌دی ده‌كه‌ن و دیمه‌نی نوێ ده‌بینن" به‌ تایبه‌تی له‌ رێگاو بان و بونیادنان و وه‌به‌رهێنان" ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ دێ كه‌ هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه‌ شارێكی زیندووه‌و جیدیه‌تی تێدایه‌" له‌و روانگه‌یه‌وه‌ پێشكه‌وتنی ئه‌م شاره‌ به‌ پێشكه‌وتنی خۆمان ده‌زانین و به‌لامانیشه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ بگوازینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌  وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد جێگه‌ی متمانه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌وان له‌م سێكته‌رانه‌ هاوكارمان بن و له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دیوانیه‌ هاوبه‌شمان بن .       
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ شاری هه‌ولێر شاری هه‌موو هاوڵاتیانه‌ به‌بێ جیاوازی" ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ به‌رهه‌می متمانه‌ی وه‌به‌رهێنران به‌گشتی و هاوڵاتیانه‌ بهتایبه‌ت به‌دامو ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌باشی پارێزگای ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌ نێوان هه‌ولێرو دیوانیه‌ ئه‌وه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تی گشتی هاوڵاتیانی هه‌ردوو شار .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.