Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:58

ئیسرائیل وەڵامی مووشەكی فەتاحی ئێران دەداتەوە: چارەسەرمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەكان هەیە

کوردستان TV
100%

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لێدوانی لەسەر ڕاگەیاندنی ئەو مووشەكە تازەیەی ئێراندا كە ناونراوە فەتاح.
 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم" لێدوانەكە لەكاتی كۆبوونەوەی گالانت لەگەڵ ئەفسەرە باڵاكانی سەركردایەتی مانۆڕێك لە باكووری ئیسرائیلدا هات.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل هەمیشە چارەسەرێكی دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەكان.
جەختیشی لەوە كردۆتەوە، دەزانین چۆن هاووڵاتیانی ئیسرائیل بپارێزین و چۆن گورزێكی كوشندە لە دوژمنەكانمان بدەین ئەگەر شەڕێك لە دژی ئێمە دەستپێبكەن.
دوێنێ سێشەممە، هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران، مووشەكێكی نوێی پێشكەوتووی هایپەرسۆنیكی بە ناوی "فەتاح" ئاشكرا كرد، بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران.
شیانی باسە دوێنێ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویكردەوە كە مووشەكی "فەتاح" مووشەكێكی هایپەرسۆنیكە كە توانای تێپەڕاندنی بە پێشكەوتووترین سیستەمی بەرگری مووشەكیدا هەیە، هەروەها توانای ئەوەی هەیە سیستەمی بەرگری مووشەكی بكاتە ئامانج .
ئاماژەی بەوەشكرد، مووشەكی "فەتاح" مەودای 1400 كیلۆمەتری هەیە و تایبەتمەندە بە خێراییەكی زۆر بەرز .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.