Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:27

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 6/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا ، ئاماژەشی بەوە دا کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.