Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:20

بەشەناوخۆییەکی نوێ بۆ قوتابییان دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


پرۆژەی دروستكردنی كۆمەڵگەی بەشەناوخۆیی، کە بەشێكە لە پرۆژەی كەمپی زانكۆی سەڵاحەدین، ڕێژەى98%ی تەواو بووە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.
تەیب عومەر، بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، لەوبارەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریى گوت: "گوژمەکەی 25 ملیۆن دۆلارە و ڕووبەرەكەشی 25 دۆنم زەوییە، هەروەها سوودی بۆ زیاتر لە دوو هەزار قوتابیش دەبێت".
پرۆژەکە لە چوار باڵەخانەی سێ نهۆمی، لەگەڵ باڵەخانەیەكی كافتریای سێ نهۆمی و هەشت كوشك و بنكەیەكی تەندروستی و باڵەخانەیەكی كارگێڕی و هۆڵی پێشوازی و هۆڵێكی گەورە پێك هاتووە. ڕووبەری هەر یەكێکیان 400 مەتر چوارگۆشەیە و پاركی ئوتومبێل و 2 گۆڕەپانی بالە و باسكەی تێدایە.
تەیب عومەر، بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، دەشڵێت: "لەڕووی پاراستنی سەلامەتییەوە، سیستەمی ئاگركوژێنەوە وە زەنگدانەوەی ئاگری تێدایە و ئینتەرنێت و سیستەمی كامێرەی چاودێریی هەیە؛ هەموو باڵەخانەكان بەو سیستەمانەوە بەستراونەتەوە".
پرۆژەی دروستكردنی بەشەناوخۆییەکە، ڕێژەى 98%ی تەواو بووە. ئەوەى ماویەتی، تەنیا ڕاکێشانی هێڵی کارەبایە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.
بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، ئەوەش دەڵێت: "بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش زانكۆ زۆر سوودمەند دەبێت، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر فێرخواز لە خۆى دەگرێت. باڵەخانەكەش بە شێوەیەكی زۆر شارستانی دروست كراوە و پێش كەوتووە، ئەگەر بەراوردی بكەی لەگەڵ باڵەخانەكانی دەرەوەی زانكۆ، زۆر خۆشتر و دڵگیرترە، ئەمەش خزمەت بە ژینگەى خوێندن لە ناو زانكۆی سەڵاحەدین دەکات".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتکردنی قوتابییان، دروستکردنی ئەم بەشەناوخۆییەش، یەکێکە لە هەنگاوەکانی.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.