مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 35 تۆمەتباری شەڕەكەی گەڕەكی شارەوانییان دەستگیركرد.
ئهمڕۆ چوارشهم7ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی ڕۆژی 5ی6ی2023 لەگەڕەكی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕوپێكدادان لەنێوان دوو گروپی دەرۆزەكەردا دروستبوو، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس لەھەردوولایەنی شەڕەكە برینداربوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات" سەرەتا لەشوێنی شەڕەكە ژمارەیەك لەتۆمەتباران دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە، سەرەنجام لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەو بەبڕیاڕی دادوەری لێكۆڵینەوە 35 تۆمەتبار لەھەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیركران".
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه"ھەرەوەھا ژمارەیەك لەشەڕكەرەكان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر كە بەتۆمەتباران بووە".
دهستگیركردنی 35 كهس له سلێمانی راگهیاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.