ئهمرِۆ چوارشەممە ٧ی ٦ی ٢٠٢٣، لە ماجدی گراند لە هەولێر، (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسان و هونەرمەندان، پیشانگایەكی تایبەتی مامۆستا (بان سەڵاح)ی لەژێر ناوی (ئەفراندن و هونەر) كردەوە.
لە پیشانگا تایبەتەكەیدا، مامۆستای هونەرمەند (بان سەڵاح)، بە سەلیقەی هونەریی خۆی، چەندین كاری دەستی و هێلكاری و نەخشەڕێژی ورد و چنینكاری نمایش كردبوو. پاشان بەریوەبەری گشتی چەپکە گولێ پیشکەش بە خاتوونی هونەرمەند کرد.
پیشانگای ئەفراندن و هونەر بۆ مامۆستا بان سەڵاح كرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.