بە هۆی بۆردومانكردنی بەنداو و وێستگەی هایدرۆ ئەلەكتریكی كاخۆڤكا و درووستبوونی لافاو، پێویستە 40 هەزار دانیشتووی خێرسون بگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەكی ئارام.
سەرۆكی ئالێكساندەر پرۆكودین، ئیدارەی سەربازیی ناوچەی خێرسۆن، كەمبوونەوەی ئاستی ئەو لافاوەی راگەیاند كە بەهۆی بۆردومان كردنی بەنداو و وێستگەی هایدرۆئەلەكتریكی كاخۆڤكاوە دروست بووبوو.
پرۆكودین، لە راگەیەندراوێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە باسی لەو رەوشە كردووە كە بەهۆی تەقاندنەوەی بەنداوی كاخۆڤكاوە دروستبووە.
ناوبراو، ئەوەی ئاشكرا كردووە كە شەوی رابردوو رووداوی نائاسایی رووینەداوە و نووسیویەتی: ئاستی لافاوەكە دادەبەزێت بەڵام بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەر بەنداوەكە كەوتووە هاتنی ئاو بەردەوامە. بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانمان ئاستی ئاوەكە لە ماوەی 20 كاتژمێردا مەترێكی دیكە بەرز دەبێتەوە.
ئالێكساندەر پرۆكودین، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەیانی ئەمڕۆ هەزار و 852 خانوو لە لای راستی رووباری دینیەپەر ژێر ئاو كەوتوون و هەزار و 457 كەسیش لەو ناوچەیە گوازراونەتەوە.
سەرۆكی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی خێرسۆن، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پێویستە 40 هەزار دانیشتووی ناوچەكە بگوێزرێنەوە.
ڤیدیۆ.. بە هۆی لافاو 40 هەزار كەس لە خێرسون دەگوازرێنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.