Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:08

وەزارەتی كارەبا: هەوڵمانداوە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمترین كاریگەری بەسەر هاووڵاتیاندا هەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە دۆخی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە. 
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی پرۆسەی چاكسازیی كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە. ئاشكراشیكرد، بڕیارە قۆناخی دووەمی پرۆسەكە تا ڕۆژی شازدەی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی كارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە چوارهەزار و دووسەد مێگاوات.
 ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای داناگاز لە رۆژی بیست و دووی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر كرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی هەزار مێگاوات كەم بووەوە. ئەوە لەكاتێكدایە كۆمپانیاكە رۆژانە سەد و پەنجا ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات. 
هاوكات وەزارەتی كارەبا جەختیشی كردەەوە، لە ماوەی پرۆسەی چاكسازییەكەدا، هەوڵیانداوە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمترین كاریگەری بەسەر هاووڵاتیان هەبێت و بۆ ئەمەش پێدانی كارەبایان بە كارگە گەورەكان راگرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.