Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:22

سبه‌ش تاوه‌باران و بروسكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تاوه‌باران و بروسكه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی پێنجشه‌میش به‌هه‌مانشێوه‌ باران ده‌بارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: تا کاتەکانی ئه‌مشەو پێنجشه‌م ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارانبارین بەرێژە و بری جیاواز لە ھەریەک له‌ ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام ئه‌م بارانبارینه‌ لە ھەموو شوێنێک نابارێت و ره‌نگه‌ لە ڕووبەرێکی مەودا کەمدا دروستبن .

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌م، ئاراس جه‌بار گوتی: بۆ سبەی پێنجشەم دووبارە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ پاش نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری چربوونەوەی ھەور و چالاکبوونی بروسکە و تاوەباران ئەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رماش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتی: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.