ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە ڕایگەیاند، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ڕەشنووسی بودجەدا لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 07ـی 06ـی 2023 کۆبوونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بەڕێوەچوو، سەباح سوبحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ ئەحمەد فەیلی پەیامنێری (دەزگای سەتەلایتی کوردستان) ئاشکرا کرد و گوتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەچوو.
گوتیشی: سبەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوە دەچێت، هیوادارین و پێشبینی دەکەین پڕۆژەیاساکە دەنگی لەسەر بدرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە بڕگەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023-2024-2025 بەڕێوە بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.