مایك پێنس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2024ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند، به‌مه‌ش ئه‌و ده‌بێته ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ له پارتی كۆمارییه‌كان.
مایك پێنس له ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه له هه‌رێمی ئایوا ده‌ستی به پڕوپاگه‌نده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌مه‌ودوا ده‌بێته ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ و رۆن دیسانتیس پارێزگاری فلۆریدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2024ی ئه‌مه‌ریكا.
مایك پێنس له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له یادی 64 ساڵه‌ی له‌دایكبوونیدا ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر خوا و ماڵباته‌كه‌م، كاندیدبوونی خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕاده‌گه‌یه‌نم".
ڕاشیگه‌یاند "بڕوای ته‌واوم به گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و دڵنیاك كه خودای گه‌وره تا ئێستا ده‌ستبه‌رداری ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه".
گوتیشی "له‌گه‌ڵ ئێوه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین دووباره ئه‌م نیشتمانه به‌ده‌ستبێنینه‌وه، دڵنیابن خۆشترین رۆژه‌كان بۆ میلـله‌ته گه‌وره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌می رابردوو مایك پێنس فۆڕمی خۆكاندیدكردنی خۆی له پارتی كۆمارییه‌كان پێشكه‌شی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدڕالی ئه‌مه‌ریكا كردبوو.
مایك پێنس پێشتر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له كۆشكی سپی وه‌ك جێگری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه، له ساڵی 2020 دوای سه‌رنه‌كه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، دانی به شكسته‌كه‌یان هێنا، له‌به‌رئه‌مه تره‌مپ له هاوه‌ڵی خۆی دووری خسته‌وه.
I believe in the American people, and I have faith God is not done with America yet. Together, we can bring this Country back, and the best days for the Greatest Nation on Earth are yet to come! 🇺🇸 #Pence2024 pic.twitter.com/A8EkqgCDAm
— Mike Pence (@Mike_Pence) June 7, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.