Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:45

گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی نێوان كفری و كه‌لار بووه‌ چوار كه‌س

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ یه‌كێكی تر له‌ بریندارانی ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ی نێوان كفری و كه‌لار گیانی له‌ده‌ست دا و به‌مه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان له‌ رووداوه‌كه‌ بووه‌ چوار كه‌س.

هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا ئەو کەسەی کە لە ڕووداوە هاتووچۆکەی نێوان کەلار کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کۆڕۆلا) بریندار ببوو، هەرچەندە ڕێکاری ته‌ندروستی پێویستی بۆ ئەنجام درا تا بنێردرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ڕاشیگه‌یاند: بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی كه‌ لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا، گەیشتە چوار کەس.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەو کەسانەی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان لەدەستداوه‌ شۆفێر و سێ سەرنشینن كه‌ بریتین له‌ دوو ئافرەت و دوو پیاو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە لەبارەی هۆکار و شێوازی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.