به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه كه تێیدا سێ ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌ك كوژران، ئاسایش له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه بكه‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرانەوە لە حاڵەتی کوژرانی (3) ئەندامی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیاندا، کە پێکهاتبوون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچی، بە ناوەکانی (عه‌بدوڵا حه‌مه‌د شێخە، تەمەنە 66 ساڵ) و (فه‌هیمه مه‌ولوود ڕه‌سوول، تەمەن 53 ساڵ) و (سانا عه‌بدوڵا حه‌مه‌د تەمەن 11 ساڵ).
ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانە.
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کە ناوی (كه‌ریم كانه‌بی حه‌سه‌ن)ـه و دانیشتووی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوه، توانرا شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتباره‌كه ئاشکرا بکرێت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دەستگیری بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.