Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:05

زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕووی دا و به‌شێكی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ هه‌ستیان پێ كردووه‌.

ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ دروست له‌ كاتژمێر 9:16ی ئه‌مشه‌و ڕوویداوه‌، چه‌قه‌كه‌شی له‌ سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ و زه‌ڕایه‌ن بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 2.9 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وییه‌وه‌ دروست بووه‌.

ئاسۆ كه‌مال جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌مه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ جێگه‌یه‌كی مه‌ترسی نییه‌ بۆ هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.