ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-6-2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات كە لە میانیدا، پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 دەخاتە دەنگدانەوە.
فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی بڵاوكردەوە.
بەپێی كارنامەكە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران یەك تەوەر لەخۆدەگرێت كە ئەوەیش تایبەتە بەدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023،2024،2025.
وابڕیارە دانیشتنەكە لەكاتژمێر1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا داوای لە گشت فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە بە هەماهەنگی و لە پێناوی یەكڕیزی، بەرگریی لە مافە دەستوریی و شایستە داراییەكانی هەرێم لە ناو پرۆژەیاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵدا بكەن.
هەر دوێنێ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو دوای ڕێككەوتن لەسەر سەرجەم هەمواركردنەكان،بڕیاریاندا دەنگ بە پڕۆژی یاسای بودجە بدەن.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.