عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می نێوان ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زۆركردن و پێگه‌یاندن و چاودێریی و پاراستنی باڵنده‌ی هوبارا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئەوەش به‌ڕه‌چاوكردنی رێکكه‌وتننامه‌ی سایتس و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه.
بڕيار وایه له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا تیمی ته‌كنیكی هاوبه‌ش و تایبه‌ت به‌و بواره هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان ده‌ست پێ بكات
سه‌نته‌رێکی تایبەت بە پێگه‌یاندنی باڵنده‌ی هوبارا له هه‌رێمی كوردستان دادەمەزرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.