ولايه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن: به بایه‌خه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌ڕوانین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 8ی6ی2023، له شاری سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌لینا رۆمانۆوسكی بالیۆزی ئەمریکا لەعێراق و ئێرڤن هیکس جونیەر، كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رۆمانۆوسكی بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی بۆ میدیاكان خسته‌ڕوو.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق رايگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجامدراوه سه‌باره‌ت به كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان كردووه .
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق راشیگه‌یاند: جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
بالیۆزی ئه‌مریكا له عێراق گوتیشی،په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دورمه‌ودایه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانی ئه‌لینا رۆمانۆوسكی بالیۆزی ئەمریکا راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا گرنگی ده‌دات بۆ به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌كات كه گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا هۆكاربووه له تێكچوونیی بارودۆخی ژینگه‌یی.
ئه‌مریكا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.