Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:46

گوژمەی پێویست بۆ دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە هەولێر و پیرمام خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژیان لە شاری هەولێر و شارۆچكەی پیرمام لە سنووری پارێزگەی هەولێر.
گوژمەی ئەو دوو پرۆژانە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، پرۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی لوولەیی لە گەڕەكی ژیان لە شاری هەولێر و هەروەها دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی زاگرۆس لە شارۆچكەی پیرمام. گوژمەی پرۆژەكان بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان لەسەر پلانی 2023 خەرج دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.