ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ كاتژمێر 8:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندندا هاتووە،ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ئەنجامدانی دانیشتنی خۆی بۆ كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ دوابخات.
بەپێی كارنامەكە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران یەك تەوەر لەخۆدەگرێت كە ئەوەیش تایبەتە بەدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023،2024،2025.
شایانی باسە وابڕیاربوو دانیشتنەكە لە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجە بۆ كاتژمێر 8ی ئێوارە دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.