بانكی بازرگانی عێراق هۆشداریدا لە مامەڵەكردن بە (روبڵی بیلاروسی) و (بۆلیڤاری ڤەنزوێلا).
عەقیل شوەیلی، شارەزای ڕاگەیاندن لە بانكەكە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: تكایە زانیارییە بانكییەكانتان و هەروەها زانیارییەكانی كارتی ئەلیكترۆنیتان بە نهێنی بهێڵنەوە بۆ ئەوەی ساختەكاریی تێدا نەكرێت.
هەروەها گوتی: دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە دراوەكانی (رۆبلی بیلاروسی) و (بۆلیڤاری ڤەنزوێلا) مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت، بۆیە ئاگاداری ئەو لایەنانە، ماڵپەڕەكان، لاپەڕەكانی سۆشیال میدیا و ئەوانی دیكە بن كە بانگەشەی بازرگانیكردن بەم دراوانە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها جەخت لەوە دەكەینەوە كە بانكی بازرگانی عێراقی TBI مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەن و دامەزراوەیەكدا ناكات كە دەنگۆی پێدانی پێشینە و قەرز بڵاودەكاتەوە،بەڵكو تەنها مامەڵە لەگەڵ لقە فەرمییەكانی خۆیەوە دەكات.
بانكی بازرگانی عێراق هۆشداری لەمامەڵەكردن بەو دوو دراوە دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.