سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە دزیان لەپێشانگایەكی فرۆشتنی ئامێری كارەبایی كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەپێشاگاكەیدا ئامێری كارەبایی لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیربكرێن. لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیش گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبارەكان دزییەكەیان پێ ئەنجامدابوو، ھەرەوەھا تابلۆی ئوتۆمبێلەكەیان ساختە كردبوو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونیشیكردۆتەوە كە تۆمەتباران (پ، ن، ح لەدایكبووی 2001 - د، د، ح لەدایكبووی 2001 - م، س، م لەدایكبووی 2003) دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
بەتۆمەتی دزیكردن پۆلیس سێ تۆمەتباری دەستگیركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.