Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:56

لەمانگێكدا 49 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 49 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 34 یان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 3 خۆخنكاندن و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.