Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:51

شەقامێکی سەرەکی لە پارێزگای سلێمانی دادەخرێت

کوردستان TV
100%

داخستنی یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری سلێمانی بەهۆی کارکردنه‌وه‌ لە پرۆژەیەکدا راگەیاندرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 8ی6ی2023" سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، سایدی رۆیشتن لە شەقامی مەلیک مەحمود (60 مەتری)ەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دادەخرێت".
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:" هۆکاری داخستنی شەقامی ئاماژەپێکراو دەگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە یەکتربڕی (ئارام)".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.