Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:45

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی سەنتەری شار و سیستەمی هاتووچۆی دەوروبەری قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/6/2023 بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی د. سەرباز نەجیب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی سەنتەری شار و پەرەپێدانی هاتووچۆی دەوروبەری قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو. 
لە کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی کۆبوونەوەی پێشووتر خرایەڕوو، تیشک خرایە سەر پەرەپێدان و باشترکردنی سیستەمی هاتوچۆی ناو سەنتەری شار و دەوروبەری قەڵاتی هەولێر و ڕێکخستنەوەی شەقام و شوستەکان و ئەو شوێنانەی کە پێویستییان بە پاککردنەوە و چاککردن هەیە، هەروەها کۆبوونەوە جەختی لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو شوێن و شەقامە سەرەکییانەش کردەوە کە لە چەند جێگایەکی شاری هەولێر قەرەباڵغییەکی زۆریان کەوتووەتەسەر و بەهۆی زۆری ژمارەی ئوتۆمبێلەوە دووچاری خنکان هاتوون، بۆ ئەو مەبەستەش، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپراردران بە هەماهەنگی یەکتر و لە ڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ قائیمقامیەتی ناوەند چارەسەری ئەو پرسە بکرێت.
ئامانج لەو كۆبوونەوەیە چارەسەركردنی گرفتی جەنجاڵی و ڕێكخستنەوەی شەقامەكانی دەوروبەری قەڵاتی هەولێرە بۆ ئەوەی سیمایەكی جوان بە زۆنەكە ببەخشێت و ڕەنگدانەوەیەكی كەلتووری هەبێت بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار سەردانی ئەو زۆنەی شاری هەولێر دەكەن. لەوبارەیەشەوە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، جەختیان لەسەر بەزوویی جێبەجێكردنی کارەکان كردووە بە دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئەوەی لە ماوەی شەش مانگدا هەموو ئەو کارانە جێبەجێ بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.