ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیوڕه‌سمی ناشتنی به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌نیو مزگه‌وتێكدا له باكوری ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
رۆژی سێشه‌می ڕابردوو ئۆتۆمبێلی جێگری حاكمی هه‌رێمی به‌دخشان له باكوری ئه‌فغانستان كه ده‌كه‌وێته سنووری چین و تاجیكستان ته‌قێنرایه‌وه و ناوبراو بووه قوربانی، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان و گردبوونه‌وه‌ی خزم و كه‌سوكار و هاووڵاتییان، له مزگه‌وتدا بۆمبێكی چێنراو ته‌قێنرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕایگه‌یاند: 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 30 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی تری له مزگه‌وته‌كانی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاندبوو كه ببوونه هۆكاری كوشتن و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.