به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی كوردستان به ڕێگه‌ی وشكانی به‌ره‌و سعوودییه به‌رێ ده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 690 حاجییه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كرده‌وه كه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و دانه‌بڕان له كاروانه‌كانیان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا، چونكه وا بڕیاره حاجییانی هه‌ولێر و دهۆك به‌ر له كاتژمێر 6:30ی به‌یانی له ده‌روازه‌ی پردێ بچنه ناو كه‌ركووك و حاجیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له هه‌مانكاتدا له رێگه‌ی چیمه‌نه‌وه بگه‌نه كه‌ركووك.
هه‌ر له راگه‌یانراوه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌دا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری كه‌سوكاری حاجیان ده‌كه‌ینه‌وه كه له شوێنه‌كانی خۆیان ماڵئاوایی له حاجییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ نادرێت به ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوه‌ری كاروانی حاجییان بن و هه‌موو پاسه‌كان به‌یه‌ك كاروان بچنه ناو كه‌ركووك و له‌وێیه‌وه به‌ره‌و سعوودیه‌وه به‌رێ ده‌كه‌ون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
سه‌باره‌ت به گه‌شتی ئاسمانیش، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه رۆژی 12/6/2023 یه‌كه‌م كاروانی حاجییان به رێگه‌ی ئاسمانی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه به‌ره‌و سعوودیه گه‌شت ده‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تیمێكه‌وه یاوه‌ری حاجییان ده‌بێت به رێگه‌ی وشكانی تاوه‌كو ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی عه‌ڕعه‌ڕ و له‌وێش له‌لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له حاجیان كراوه، تاوه‌كو حاجیان به كه‌مترین كات بچنه ناو خاكی سعوودییه‌وه و هه‌ر له ده‌روازه‌ی سعوودیشه‌وه له رێگه‌ی تیمێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه پێشوازی له حاجیانی كوردستان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.