ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته بودجه‌ی فیدرالی عێراق تێپه‌ڕێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی كار و ئابووری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا، له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بوژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان.
له‌لايه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييه‌وه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكارێكى پێويست ده‌گيرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به گشتى خرانه به‌رباس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.