Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:48

په‌رله‌مانتارێك زانیاری له‌سه‌ر دانیشتنی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر دۆخ و كه‌شوهه‌وای ئێستای په‌رله‌مانی عێراق خسته‌ڕوو كه‌‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی فیدڕالی كۆ ببێته‌وه‌.

شوان كه‌لاری په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ئێستا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان بۆ تاوتوێكردنی نوێترین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕالی.

گوتیشی: له‌نێوان فڕاكسیۆنه‌كان ڕێككه‌وتنی سیاسی كراوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینیش ده‌كرێ دۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ بچێت.

شوان كه‌لاری ئاماژه‌شی دا: تا ئێستا روون نییه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت یاخود نا، به‌ڵام ئێستا په‌رله‌مانتاران له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانن و ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ و چاوه‌ڕێی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانن.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕالی خۆی زیاتر له‌ 60 مادده‌ ده‌دات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ش ئه‌نجام بدرێت، دیار نییه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ یاخود نا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.