Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:53

دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ دواخرا

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دواخرا.

ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 24 كاتژمێر مۆڵه‌تی دایه‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: بڕیاردرا دوای ئه‌و مۆڵه‌ته‌ و ته‌واوبوونی 24 كاتژمێركه‌، دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی بودجه‌ی گشتی عێراق ئه‌نجام بدرێت.

پێش ئه‌مه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆببووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاساكه‌ ڕاده‌ستی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرایه‌وه‌ به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاساكه‌ تا گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كۆی گشتی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌ نه‌مێنێ و ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان.

لای خۆشییه‌وه‌ فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنی سیاسی كراوه‌ و كێشه‌ و مه‌ترسی له‌به‌رده‌م به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌، ئێسته‌ كێشه‌ له‌نێوان فڕاكسیۆن و لایه‌نه‌‌ عه‌ره‌بییه‌كان هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌نێوان فڕاكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش تێگه‌یشتن و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش كراوه‌ و په‌نا به‌خوا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ ببێته‌ جێگه‌ی مه‌ترسی، له‌به‌رده‌م به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.