سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد كه دواخستنی دانیشتنی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بووه.
ڤیان سه‌بڕی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌زگای (سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان) گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی داوایان كردووه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دوابخرێت.
گوتیشی: ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تا ئێستا كۆتا كۆپی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه كه گۆڕانكارییه‌كانی تێدا كراوه.
ڤیان سه‌بڕی هه‌روه‌ها نه‌شی شارده‌وه كه تا ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ی تایبه‌ت به به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ماوه، چونكه له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان و له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌موو شتێك واریده ڕوو بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنی سیاسی كراوه و كێشه و مه‌ترسی له‌به‌رده‌م به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، ئێسته كێشه له‌نێوان فڕاكسیۆن و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌نێوان فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش تێگه‌یشتن و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش كراوه و په‌نا به‌خوا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه ببێته جێگه‌ی مه‌ترسی، له‌به‌رده‌م به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.