Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:55

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ئه‌مڕۆ هەینی هەڵگیرا

کوردستان TV
100%


کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی2023-2024-2025 بۆ رۆژی هەینی هەڵگیرا.

شه‌وی رابردوو، دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023-2024-2025 ، بە ئامادەبوونی 258 ئەندام بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.

دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1ی ئه‌مڕۆ هەینی بە کراوەیی هەڵگرت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.