هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، دوای نزیکەی نۆ ساڵ لە وەستانی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە گەشتى ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان عێراق و جۆرجیا دەستی پێكرد و لە هەنگاوی یەکەمدا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر و تبلیسی دهبن.
بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، مەناف عەبدولمونعیم، لەمیانی سەرپەرشتی راستەوخۆی جێبەجێکردنی هەنگاوی یەکەمی دەست پێکردنی گەشتەکاندا رایگەیاند، ئەم هەنگاوە لەسەر راسپاردەی وەزیری گواستنەوەی عێراق، رەزاق محێبس سەعداوی دێت بە پێویستی زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان و روانگەی حکوومەت بە کرانەوە بەڕووی وڵاتانی جیهان.
مەناف عەبدولمونعیم راشیگەیاند، وەک قۆناغى یەکەم هەموو رۆژانی پێنجشەممە یەک گەشت ئەنجام دەدەرێت و لە داهاتوودا ژمارەکە زیاد دەکرێت.
لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای جۆرجیا، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاشکرای کرد کە خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزای جۆرجیا لە نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە سەرجەم پارێزگاکاندا بەردەستە و لەدوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان لە ماوەی 7-10 رۆژ ڤیزا وەردەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.