Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:40

مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/5/31) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 9.976 كەس سەردانیان كردوە و 3.895 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

لەو ژمارەیە 764 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 621 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 410 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 1.071 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 6.081 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4.724 پشكنینی گروپی خوێن و 5.197 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2.789 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.